1977
- سەنگەرێکی دوژمن لە چیای پیرکە(چوارتا) گولەبارانکراو(1) سەرباز کوژرا.
1988
- دوای ئەوەی رژێمی بەعس لەڕۆژی(12/4/1988) لێبوردنێكی ساختەی راگەیاند، لەڕۆژی(14/4/1988) خەڵكێكی زۆری ناوچەكانی گەرمیان بەگشتى و هەردوو گوندی ملەسورە و كوڵەجۆی حاجی حەمەجان بەتایبەتى، بەپیری ئەو بانگەوازەوە چوون و خۆیان رادەستی سوپاى دڕندەى عێراق كرد و لەگەڵ دەستگیركردنیاندا راپێچی بیابانەكانی مەرگ كران، لەبەرزۆری ژمارەی قوربانییەكان و لە دوای راپەڕین كۆمیتەی بەرگریی لە مافی قوربانیانی ئەنفال رۆژی(14/4/1988)ى وەك رۆژی كارەساتی ئەنفال دیاریكرد.
1985
- تیپی(53)ی شێروانه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ دلێرانه‌دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ره‌بیه‌ی گوندی ژاڵه‌ی كه‌لار و له‌ ئه‌نجامدا(3) چه‌كدار كوژران و پێشمه‌رگه‌كانیش بێ زیان بوون.
1987
- داستانی رزگاری كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی سێ مه‌ڵبه‌ندی"ی.ن.ك"و له‌ شه‌وی(13/14) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" ئه‌نجامدرا كه‌ تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ر(100) ره‌بیه‌ و(8) مقه‌ر فه‌وج و(4) مقه‌ڕ سریه‌دا گیرا و سه‌دان سه‌ربازی دوژمن كوژران و(172) كه‌سیش به‌دیلگیران و ده‌ستكه‌وتێكی ئێجگار زۆریش هه‌بوو، ئه‌م داستانه‌ مه‌زنه‌ به‌خوێنی گه‌شی(24) پێشمه‌رگه‌ نه‌خشێنرا.
1987
- دوژمن(3) جار هێرشی هێنا بۆ گرتنه‌وه‌ی ره‌بیه‌كانی وڵاغڵو، له‌ ئه‌نجامدا تێكشكێنرا.
1987
- هێرشی دوژمن بۆسه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی پیره‌مه‌گرون و دیوی سورداش.
1987
- تۆپخانه‌ی شۆڕش به‌تۆپ و كاتیۆشا بۆردومانی سه‌ربازگه‌ و فڕۆكه‌خانه‌ی تانجه‌رۆی كرد.
1992
- بۆیەکەمینجار یادی کارەساتی ئەنفال لە دوای راپەڕین بەئامادەبوونی ئاپۆرایەکی زۆری خەڵک و کەسوکاری نەنفالکراوەکان و بەرپرسان لە ناحیەی رزگاری لە گەرمیان بەڕێوەچوو .
1996
- له ‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد.
1997
- گۆڕینه‌وه‌ی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی دیله‌كانی نێوان"یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان"و پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی PMF له ‌دێگه‌ڵه‌ و كۆیه‌.
2007
- لە یادى نۆزدەهەمین ساڵەى شاڵاوە بەدناوەکانى ئەنفالدا، بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە بەیاننامەیەکیدا ئەو تاوانەى رژێمى لەناوچووى ئیدانە کرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved