1977
- دەستەیەك لە پێشمەرگەکان لە کەلکی مەرگە(دوکان) رێگای بەهێزێکی دوژمن گرت(3) سەرباز کوژران و(2) سەرباز زامارکران.
1978
- جاشە خۆفرۆشەکانى قالە فەرەج و تەحسین شاوەیس و عوسەی هوکل، قالە بیخریسی لەگەڵ هێزێکی مغاویر هێرشیان هێنایەسەر ناوچەی جافەتی. پێشمەرگەکان لە نزیك گوندی چوخماخ(چوارتا) لێیان راپەڕین، جاشەکان بەسەرشۆڕی هەڵاتن و ناوچەکەیان بەجێهێشت و(1) جاش بریندارکرا.
1987
- هێزێكی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(2)و حسك و حشع و پارتی له رۆژانی(12/18) له شه‌ڕێكی خوێناویدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا له كلكه‌ی پیره‌مه‌گرون توانیان زه‌برێكی گه‌وره له دوژمن بووه‌شێنن و ئه‌م نه‌به‌ردییه به‌خوێنی(4)پێشمه‌رگه نه‌خشێنرا.
1988
- رژێمی لەناوچووی بەعس لێبوردنێکی ساختەی راگەیاند بەمەش خەڵکێکی زۆری ناوچەکانی بەهیوای دەربازبوون بەپیری ئەوبانگەوازەچوون و راپێچی بیابانەکانی مەرگ کران.
1988
- دوژمن بۆ جارێكی‌تر له(14) قۆڵه‌وه هێرشی هێنایه‌وه بۆ گه‌رمیان.
1989
- هێرشی به‌ربڵاوی دوژمن له رۆژانی(12/19) له(10) قۆڵه‌وه بۆسه‌ر پارتیزانه‌كانی سورداش و دۆڵی جافایه‌تی.
1992
- كاتژمێڕ(4)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك، دوژمن تۆپبارانی ناوچه‌كانی نه‌وجول و ده‌وروبه‌ری كرد.
1994
- تێكۆشه‌ری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی"ی.ن.ك"و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم"ره‌سوڵ مامه‌ند" له‌كاتی مه‌شق و وه‌رزشدا له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.
1995
- دوژمن به‌چه‌ند تانك و زرێپۆشێك ناوچه‌كانی شه‌مامكی تاڵان كرد.
2000
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌حكامی بڕگه‌ی(4) له مادده‌ی(10) یاسای ژماره(2)ی ساڵی(1992) چه‌ند بڕیارێكی گرنگی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژنان ده‌ركرد.
2006
- لە گوندى عەلیاوای سەربەناحیەى سێوسێنان بەئامادەبوونى جەماوەرێکى زۆر رێوڕەسمى شایستە بۆ یادى(18) ساڵەى ئەنفالکردنى ناوچەى قەرەداغ بەڕێوەچوو.
بابەتی زیاتر