1977
- دەسەتەیەك لە پێشمەرگەکان دەستیانبەسەر دائیرەی ئەمنی بەحرکە(هەولێر)دا، گرت(5) ئەمن دەستگیرکراو دەستبەسەر کەلوپەلی دائیرەکەدا گیرا. هەروەها دەستگیرابەسەر کۆگاى دەرمانی خەستەخانەکەیدا و بەئۆتومبێلی دائیرەی ئەمن خۆى گواسترایەوە و دواجار ئۆتومبێلەکەشیان سووتاند.
1978
- جەللادە خوێنڕیژەکانی عێراق، ئەندامانی(رێکخراوی هەڵۆی سوور) کە لەلایەن کملك و(خوێنی شەهیدان)ەوە پێكهێنرابوو لە بەغدا لە سێدارە دران.
١- ملازم جوامیر سیامیر(مەندەلی/1947/ ئەفسەر) لێپرسراوی رێکخراوی هەڵۆی سوور، شەهید جوامێر قارەمان لەو پێشمەرگانە بوو کە لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و پێكهێنانی دەستە چەکدارەکانی شارباژێڕ و قەرەداغدا بەشداربوو.
٢- عەبدولسەلام عەبدولڕەزاق(خانەقین/1954/ کرێکار)
٣- سەلمان داود حسێن(مەندەلی/1954/ قوتابی)
٤-  شێرۆ محەمەد سەعید(سلێمانی/1958/قوتابی).
1979
- پێشمەرگەکانی حاجی قەڵای هەرێمى(8) لەگەڵ هێزێکی فاشیست کە لەسوپا و جاش پێكهاتبوو، لەگوندی"ئیلەڵڵا"ی کۆیە روویدا، دوای هەشت کاتژمێر شەڕی بەردەوام نزیکەی(75) سەرباز کوژران و(50)ی تریش برینداربوون(8) جاشی بەکرێگیراویش کوژران، هەروەها فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەریش کەوتەخوارەوە و لەگەڵ برینداربوونی فڕۆکەوانەکەى بەپلەى ملازم، دەستکەوتى پێشمەرگەکانى حاجى قەڵا(3) کڵاشینکۆف و(1) دووربین بوو.
1985
- شه‌هیدكردنی نووسه‌ری بوێر"عه‌بدولخالق مه‌عروف" له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری هه‌ولێر.
1985
- شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی تیپه‌كانی(51)ی گه‌رمیان و(57)ی سه‌گرمه‌ و(53)ی شێروانه‌ و هێزی پشتگیریی، تۆماركردنی داستانی پڕ له‌ سه‌روه‌ری زنانه و شه‌هیدبوونی(4) پێشمه‌رگه‌.
1988
- دوژمن له ‌سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشی كرده‌سه‌ر گوندی خاڵه‌ بازیانی، پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(31)ی سلێمانی لێیاندان، زیانی دوژمن ده‌یان كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌ و چه‌ندین پارچه‌ چه‌ك ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌وت و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هیدبوو.
1988
- خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕۆژانی(10و11) كه‌ له‌ ئه‌نجامدا بووه‌هۆی رزگاربوون و ئازادبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ دوژمن له‌ كاتی ئه‌نفاله‌كاندا ده‌ستگیری كردبوون.
1993
- رۆژانى(10/11) بەڕێز"مام جەلال" لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە بۆ وتووێژ لەبارەى بەردەوامبوونى ئاشتى لەگەڵ تورکیادا.
چالاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان:
مەکتەبی عەسکەری، لە(10)ی نیسانی ئەمساڵەوە تا(20)ی تشرینی یەکەم(24) بەلاغی عەسکەری دەرکردووە لەسەر ئەو چالاکیانەی کە پێشمەرگە نەبەردەکانی یەکێتیمان، لەناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا نواندویانە کە بریتییە لە(427) چالاکی شۆڕشگیڕانە، ئەوەی لەوبەلاغانەدا هاتووە بریتییە لە: 
١- کوشتنی پتر لە(1105) سەرباز و ئەفسەر و جاش و سیخوڕ.
٢- بریندارکردنی زیاتر لە(422) سەرباز و جاش و ئەفسەر.
٣- ئیعدام کردنی(16) سیخوڕ.
٤- بەدیلگرتنی پتر لە(87) سەرباز و ئازادکردنیان دوای روونکردنەوەی رێبازی شۆڕش بۆیان.
٥- گرتنی(82) پارچە چەك(3) هاوەن و ژمارەیەکی زۆریش لە فیشەك و مەخزەن و گولە هاوەن و لاسلکی و دووربین و..هتد.
٦- سووتاندن و تێكشکاندنی پتر لە(64) ئۆتومبێلی سەربازی.
٧- خستنەخوارەوەی(4) هێلیکۆپتەر و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوی.
٨- دەیان چالاکی تر کە ئەنجامەکانیان نەزانراوە.
٩- زیانی ئێمەش لەو شەڕانەدا، شەهیدبوونی(49) پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی(27)ی تر، هەروەها شەهیدبوونی(17) هاووڵاتی بێتاوان و برینداربوونی(5)ی تریش.
1993
- كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی PKK.
2003
- رزگارکردنى شارى کەرکووک و خانەقى و مەندەلى و جەلەولا و دووز و پردێ.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved