1979
- یادى شوێن بزرکردنى شەهیدان عەلى هەژار و کاردۆ گەڵاڵى.
1986
- پاش غافڵکوژکردنی نەقیبێکی دائیرەی ئەمن لە شەقامی پیرەمێردی ناو شاری سلێمانی بەناوی نەقیب حەسەن، لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بەسەرۆکایەتی پارێزگاری پێشووتر تاوانبار شێخ جەعفەر عەبدولکەریم بەرزنجی، لە تۆڵەی کوژراوەکەدا و بۆ چاوشکاندنی خەڵک، لە کاتى نیوەڕۆدا و لە پاڵ دیوارێکی نزیک فولکەی سجنی سلێمانی، شەش لاوی سلێمانییان بە بەرچاوی خەڵک و بە ئامادەبوونی پارێزگاری تاوانبار و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سلێمانی و هێزە ئەمنییەکانەوە گولەباران کرد.

شەهیدەکان بریتیبوون لە هەریەکە لە:
١- هاوڕێ بەکر ئەحمەد.
٢- سۆران نوری عوسمان.
٣- هاوڕێ محەمەد قادر.
٤- مەولود رەشید فەرەج.
٥- بەختیار عەبدولستار کەریم.
٦- کەیوان محەمەد عەبدوڵڵا.
1988
- هێرشی دوژمن له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ بۆ سنووری تیپی(57)ى سەگرمەو له‌ ئه‌نجامدا تێكشكێنرا.
1988
- پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(1) له‌ چوارقۆڵه‌وه‌ په‌لاماری هێرشەکەى دوژمنیاندا و تا"چوارملان" راویان نان، له‌ ئه‌نجامدا تیكشكا و ده‌یان جاش و سەربازیان لێ كوژرا.
1988
- داستانی تازەشار لە بناری گل لە ناوچەی گەرمیان لە قۆناغی ئەنفالی سێ(14) پێشمەرگە و فەرماندەی یەکێتی و(8) پێشمەرگە و فەرماندەی حزبی شیوعی تادواتنۆکی خوێنیان بەرگریان کرد و سەرجەمیان شەهیدبوون، دواتر رژێم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دووز خورماتوو هەموویانى کرد بەژێر خۆڵەوە.
1991
- رژێمی ئەوکاتی عێراق بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەلی حەسەن مەجید و بەهاوکاری هێزەکانی رێکخراوی موجاهیدینی خەلق و چەندین لیوای سوپا و یەکەکانی گاردی کۆماری هێرشیان کردەسەر دەروازەی سنووری تیلەکۆ لە ناحیەی مەیدان کە بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکانی گەرمیانی لێ نیشتەجێبوو پاش شەڕێکی قورس چەندین هاووڵاتی شەهید و برینداربوون .
1992
- یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ردرا.
2006
- لە کۆشکى کۆمارى لە بەغدا بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق سەرپەرشتى کۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانى کرد و چەندین مەسەلەى گرنگ و تەوەرى سیاسی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەرکراو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیشدا یادکردنەوەو بەرزڕاگرتنى پرۆسەى ئازادى عێراق و رووخاندنى رژێمى دیکتاتۆرى عێراق بەرزنرخێنرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved