1979
- چەند هاووڵاتییەکى ئۆردوگای زۆرەملێی پێنجوێن لەکاتی رۆیشتن بۆ داربڕین کەوتبوونە کەمینێکی دوژمنەوە و هەرهەموویان شەهیدبوون.
1978
- دوژمن هێرشێکی گەورەی هێنا بۆ گرتنەوەی سەنگەرەکانی گردی وارەکان لە(قەڵادزە) هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەرەنگاریانبوونەوە و دوژمن بەشکاوی گەڕایەوە.
2006
- سەرۆک و نوێنەرى کوتلە سیاسییەکان لە دوو کۆبوونەوەى جیادا بەسەرپەرشتى سەرۆک تاڵەبانى لەبەغدا گەیشتنە رێککەوتنى کۆتایی سەبارەت بەلیژنەى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى، کە بەرنامەکەش لە(32) خاڵ پێکهاتووە و بەوپێیە حکومەتى عێراق پابەندە بەجێبەجێکردنى ماددەى(140)ى دەستوور.
بابەتی زیاتر