لەمڕۆدا و ساڵى(1985) یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، یەکێک لەفەرماندە قارەمان و پاکەکانى لەدەستدا، مەحمودی حاجی فەرەجی كۆكۆیی، ئەوەندە لەڕیزى هێزى پێشمەرگەو گوندنشینان و دەڤەرى هەڵەبجەو هەورامان خۆشەویستبوو تەنانەت چاکى و مەردایەتییەکەى گەیشتبووە ئاستێکى وا نووسەران و شاعیران وتار و شیعرى لەسەر بنووسن، هەربۆیە شاعیرى ناودار"شێرکۆ بێکەس" لەقەسیدەیەکدا بۆی دەڵێ:
"بە تەشوێی رقی پیرۆزم دۆڵە رەقەم وا داتاشی
تابوو بەتابووتی قوڵی مەرگی پووار
مەرگی ئێستەم
ئەوا ئەمڕۆش وەكو دوێنێم وەكو ئێستەم
لە دۆڵی ئاكۆیانەوە ئەبمە مانگی خۆری سەر كۆڕەك و
ھەڵدێم ئەبمە دڵۆپەباران و سەربەجامی ئەرخەوانی تینووی"مەحمود"ەوە ئەنێم
ئەم جارەیان من پاشا كۆرەی پێشمەرگەم ھاتوومەوەو
سنگی ئەسپم ناوە بەسنگی قەڵاوە رووەو رواندوز
بانگ ئەدەم ئەم جارەیان ھەرچی كەژی لەش چنراوە
ھەرچی كانی دەم بەسراوە
ھەرچی ھەوڵی سك سوتاوە
لە تەكمان و بەرەو خۆرەتاو تاو ئەدەن
بە مایەی خوێنی خانزادی كوردوستان
ئەی سەربەستی بەتۆ ئەگەم.."
بەداخەوە لەگەڵ هەڵمەتى شێرئاساى بۆ چەند رەبایەیەک لەدۆڵى ئاکۆیان(رواندوز) لە شەوی‌(2/3)ى ساڵى(1985) گوللە بەرسنگی دەكەوێت و شەھید دەبێت..

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved