لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥دا، کاتێک لە کەنەداوە گەڕامەوە بۆ کوردستان، لە کاتی سەردانێکمدا بۆ زانکۆی گەرمیان و لە ژوورە تایبەتەکەی خۆیدا، گفتوگۆیەکی چەند خولەکیمان پێکەوە کرد. بەهۆی کەمیی کاتەوە، بابەتەکەمان بۆ دەرفەتێکی گونجاو هەڵپەسارد. دوای گەڕانەوەم بۆ کەنەدا، بابەتێکی دکتۆر ئاریان لە یەکێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەی "کوردستانی نوێ" سەرنجی ڕاکێشام؛ بە وردی خوێندمەوە و دووبارە بە تەلەفۆن دەستمان بە گفتوگۆ کردەوە.

دیار بوو ئەو بابەتەی لە "کوردستانی نوێ"دا بڵاو کرابووەوە، تەنیا بیرۆکەی توێژینەوەیەک بوو سەبارەت بە "جینۆسایدی نەرم"، بۆیە داوام لێ کرد توێژینەوەکەم بۆ بنێرێت و ئەویش دەستبەجێ بۆی ناردم. لە درێژەی ئاخاوتنەکانماندا، باسی دوو توێژینەوەی تری بۆ کردم؛ یەکەمیان لەژێر ناونیشانی "شوناسی داتاشراو" و دووەمیشیان تایبەت بە "بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ١٩٩١".

دوای خوێندنەوەی توێژینەوەکان، بەهۆی گرنگی و بەهای ناوەڕۆکەکانیان و ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەی لەبارەی تاوانی جینۆساید دژ بە گەلی کورد و کوردستان لەنێوانیاندا هەبوو، لەگەڵ دکتۆر ئاریان ڕێککەوتین کە گفتوگۆیان لەسەر بکەین.

هەرچەندە دووریی نێوانمان و جیاوازیی کات لە کەنەداوە بۆ کوردستان و بەپێچەوانەشەوە کۆسپێکی گەورە بوو، بەڵام بایەخی بابەتەکان و بڕوابوون و سووربوونی هەردووکمان لەسەر ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیانە، وای کرد بەسەر ئەو گرفتە و هەموو ئاستەنگەکانی تریشدا زاڵ بین. بڕیارمان دا لە چوارچێوەی سێ ناونیشانی جیاوازدا (جینۆسایدی نەرم و ڕەق، شوناس؛ ململانێ و گەشەسەندن و کولتوور و ئاڵنگاری، هەروەها بڕیاری ٦٨٨؛ ڕامان و گفتوگۆ لەسەر ڕابردوو، ئێستا و ئاییندە و پەیوەندییان بە تاوانی جینۆسایدەوە)، سێ چاوپێکەوتن، یان باشترە بڵێم لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ بکەین.
بۆ دەستکەوتنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم ناونیشانە بکە.
/Photo/Editor/gftogoi krawa.pdf
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved