عەلى بچکۆل
ساڵی(۱۹۸۰) بوو، راسپێردرام به‌لێپرسراوی هه‌رێمی دووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ناوچه‌ی که‌رکوک، هێزه‌که‌مان(٥۲) پێشمه‌رگه بوو، له‌و ژماره‌یه(۱۸) که‌س بێچه‌ک بوون که کۆمه‌ڵێک ئه‌ندازیار و خوێنده‌واری تێدابوو، له‌وانه شه‌هید شیروان و شه‌هید رزگار جه‌لال و مامۆستا جه‌لال، مه‌لا شاخی و ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری شه‌هید عەلی حسێن ناسراو بەشوانی ته‌نسیق، رۆژگاره‌کانمان له چه‌می گوندى زه‌رزی و چه‌می ره‌زان و عه‌وده‌ڵان و چه‌می سوورقاوشان و ناوه‌ناوه‌ش شوێن گۆڕکێمان ده‌کرد. ده‌بوایه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌مڕۆ لێیبین، بۆ سبه‌ینێ بڕۆینه شوێنێکی تر..
هه‌واڵه‌کانی خۆمان به‌ته‌ته‌ردا ده‌نارد بۆ سه‌رکردایه‌تی و له‌وێشه‌وه به‌یان و بڵاوکراوه‌و ئامۆژگاریی و وەڵامەکانی خۆمان بۆ دەهاتەوە. ئەوکەسەی دەماننارد بەپێنج رۆژ دەگەیشتە سەرەوەو بەپێنج رۆژ دەهاتەوە. بەسێ چوار شوێنی مەترسیداردا تێدەپەڕیی و دەبوو بەشەویش بپەڕێتەوە، بۆ ئەم کارەش کەسێکی ئازا‌و لە خۆبوردومان دەویست، بەڕاستی بەدەم خۆش‌بوو شەو لەقەڵاتەوە بەکۆمەڵێک نامەوە بپەڕێتەوە بۆ قەمچوغە لە گوندى کانی ساردەوە کە زۆربەی شەو کەمینی جاش و سەربازی لێدەبوو.
ئەوەی لە هەموومان ئازاتر بوو خەباتە بچکۆل بوو، خەبات لاوێکی خوێندەواریی بڕوا بەخۆبووی زۆر بەهێزبوو، بەباڵا رەنگە مەترێک چەند سانتیمەترێ بوایە، بەڵام بەدڵ گەورەترین مرۆڤی ئەو سەردەمە بوو. خەبات دەبوو لە گوندى وڵاخ لوو رابوەستێ تا شەودێ و بە بەردەمی رەبایەکانی پشتی قامیشدا بڕوات بۆ کەلکی قامیش و بەناودۆڵی دوور‌و درێژی چەو و بەرداوی سەفرەو زەروندا بڕوا‌و بەخەیلە ناخۆشەکەی هەرزنەدا بپەڕێتەوە بەهەورازی زرنگەدا سەربکەوێ و رووبکاتە قەلەڕەشیی دەرماناوی و پاشان بەبیورانەکاندا رووبکاتە بنەو خەڵەف و شۆڕبێتەوە بەکانی زەرداو بڕواتە قاسمەڕەش و بەئەمبەروئەوبەری ئاودا بگاتە بنکەی سەرکردایەتی لە ناوزەنگ.
هەموو ئەوشتانەی پێڕاسپێردرابوو لە دڵە گەورەکەیدا تووند گرێیدابوو، هەردەگەیشتە بنکەکانی سەرکردایەتی نامەکانی دادەناو رایدەسپاردن فڵان رۆژ دەگەڕێمەوە ئێرەو دەڕۆمەوە بەرەو هەرێم، پاش ئەم پەیامەی بەرەو سەردەشت دەکەوتەڕێ و لەوێش ورد ورد راسپاردەکانی یەکە یەکە دەدۆزییەوەو دەیکڕی و خێرا‌و بێ دواکەوتن دەگەڕایەوە ناوزەنگ و سەری لە هەموو بنکەکان دەدا، بۆ بەیانی رۆژی دوایی نامەو بڵاوکراوەو راسپاردەی دەچنییەوەو بەلاقە وردەکانی شەقاوی گەورە گەورەی دەهاویشت، هەگبەکەی کۆڵی پڕیبوو لەڕادیۆ، دەفتەری بەرباخەڵ، گۆرەوی ئێرانی، فیشەکی تایبەت، نارنجۆکی دەستی و یەک دوو نان و چەند پارچە پسکیتێ.
هەرگیز لە یادم ناچێ کە دەگەیشتەوە گوندى قەمچوغە، تا شەو دادەهات چاوەڕوانی دەکرد، شەو ئەگەر پێشمەرگە هەبوایە لە گەڵی ئەگەڕایەوە، ئەگەر نەشبوایە خۆی دەپەڕیەوە بەری تەلان و پاشان دەگەیشتە چەمی سورقاوشان و لەوێ شەهید هێمن حاجی مەحمود عەسکەری دەدۆزییەوە، پێکەوە دوو مرۆڤی دڵسۆزی ورە بەرزی کورتەباڵا، چەم و دۆڵ دەگەڕان هەرێمی دوویان دەدۆزییەوە.
ئەوسا شوێنەکانمان لە گوندی کڵێسەو بۆڵقامیش و دووئاوان و هەناران و سورقاوشان و چەمی رەزان و گوندى زەرزی و عەودەڵان و کانی هەنجیر تێنەدەپەڕی، بەڕۆژ دەبوو لەم چەم و چۆڵانەدا تائێواران خۆمان لەناو دار و دەوەندا بشارینەوەو شەوان بۆ نانخواردن و هەڵگرتنی نانی سێ ژەمی تر بڕۆینە گوندێکی تری دەوروبەر، لەهەرشوێنێک بووینایە ئەم دوو مرۆڤە مەزنە ئێمەیان دەدۆزییەوە. من تێناگەم ئەم پێشمەرگەیە بۆ ئەوەندە دڵسۆز‌و وشیارو بیرساف بوو، چۆن ئەم هەموو داوایەی هاوڕێکانی لەیاد نەدەچوو هەمووی بۆ دەهێنان، لە یادمە ئەم چرا گەشە کە دەگەڕایەوە ناومان هەرێمەکەی رۆشن دەکردەوە..
پێشمەرگەکانی هاوڕێی گەش دەبوونەوە، ئەوەی لەبیر دەبردنەوە کە چۆن لە بەیانییەوە لەو کونە توترک و ناو بێشەڵانانەدا خۆیان ماندووکردووەو مێشولە پێوەیداون، خۆشی و گەشی هەمووی دەگرتەوە، سەرەڕای ئەوانەش ئەو هەموو بڵاکراوەو نامەی هاوڕێیانەو دەزگاکانی سەرکردایەتی دەهێناو، جارجارەش جفرەی دەهێنا لای دەدامە لاوەو بێئەوەی بهێڵێ کەس بزانێ دەیدایە دەستم.
خەبات ماوەیەکی زۆر ئەم ئەرکە قورسەی جێبەجێدەکرد، بێئەوەی بتوانین دەمانچەیەکی بۆ سەلامەتی خۆی بۆ مسۆگەر بکەین، بەخوا شۆڕشێکی بەورەو هەژارمان هەبوو، بەڕاستى شۆڕشێکى بەورەمان هەبوو، پڕیبوو لە بیری رۆشن و بەرنامەکەی پیرۆزبوو، ژنان بەورەی بەهێزەوە دەهاتنە ریزی خەباتەکەمان و خۆیان لەڕیزەکانی رێکخستنی یەکێتدا رێکدەخست، لەو رۆژگارە سەختەدا ژنان ئەرکى قورسیان ئەنجامدەداو دەچوونەناو هەناوی دوژمنەوەو بەهەر شێوازێک بووبێ دەرمانیان پێدەگەیاندین.
خەبات، خەباتی ورەو بڕوا، پاش ماوەیەکی زۆر لە ئەنجامدانی ئەم کارە پیرۆزەی داوای‌کرد بگوازرێتەوە بۆ کەرتی(٤)ى جەباری. گواستنەوەکەیمان پەسەند کرد، چونکە نەدەکرا ئەو دڵە مەزنە بشکێنین، ئەویش بەڕاستی جێگەی خۆی دۆزییەوەو بەورەی بەرزو نەترسی خۆی بوو بەجێگری شەهید مامە ریشەو لە یەکێک لە سەدان نەبەردەکانی کەرتی چواری جەباری و قوتابخانەکەی ریشەدا، خوێنی گەشی قوڵپ خواردووی گوڵاڵەی دەشتی گەرمیان و کەرکوکی پێ ئاودا.
خەبات محەمەد ساڵح برای پێشمەرگەی قارەمان کاکە سمکۆ و ئازاد و دایک و باوک و بنه‌ماڵه‌که‌ی ته‌نیاو ته‌نیا شۆڕش و سه‌رکه‌وتنی کورد، ویست و ئاره‌زوویان بوو هه‌ربۆیه‌ش بوو به‌سه‌ربازی ونی کورد. منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ستدێ به‌هه‌موان بڵێم خه‌بات کوڕی پیاوێکی هه‌ژار و بێکه‌س نه‌بوایه ده‌بوو به‌هه‌موومان جوانترین نامیلکه‌ی له‌سه‌ر بنووسین و په‌یکه‌رى زێڕینی له‌بانی مه‌قاندا بۆ دابنێین و سومبڵی هه‌ڵکڕوزاویی بنه‌ماڵه‌که‌یانی پێوه‌دیاربێ.
له‌م یاده‌دا سه‌ر له‌به‌رباڵا بچکۆله‌که‌یی و وره به‌رزه‌که‌یدا داده‌نه‌وێنم و داوای خۆشگوزه‌رانی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌م، چه‌پکێ گوڵی ئه‌و رێگه‌وبانه دووره‌ی نێوانی چه‌می ره‌زان و زه‌ڵێ و ناوزه‌نگ ده‌خه‌مه سه‌رگۆڕه پیرۆزه‌که‌یی و ده‌ڵێم ده‌بنوو ئاواتت هاته‌دی کورد ئازاده‌و به‌کوردیش ده‌ڵێم.. توخوا با کورد‌و کوردستان‌مان خۆشبوێ و وڵاتی خۆمان به‌خوێنی ئه‌و پاڵەوانانە رزگار بووه‌و با مەیدانەکە چۆڵ نه‌که‌ین.
بابەتی زیاتر