شه‌هید حه‌مه‌فه‌ره‌ج هه‌ورامی ساڵی(1949) له‌شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی(6) ساڵیدا خراوه‌ته به‌رخوێندن و به‌رده‌وام بووه له‌خوێندن و قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە. پاشان وه‌ك هه‌ر رۆڵه‌یه‌كی دیکەی كوردستان هه‌ستی به‌جیاوازییه‌كان كردووه و له‌ساڵی(1967) له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا بۆته پێشمه‌رگه و به‌پله‌ی سه‌رپه‌ل به‌رده‌وام بووه له‌خه‌بات، زۆر دڵسۆزانه و قاره‌مانانه وه‌ك لاوێكی خوێن گه‌رم و ده‌روون پاك به‌شداریی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سنووره‌كه‌ی خۆی كردووه تا هه‌ره‌سی جوڵانەوەى ئەیلول به‌رده‌وام بووه.
له‌گه‌ڵ دروستبوونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له‌ساڵی(1976) پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی(ی.ن.ك)ه‌وه کردووە و چه‌ندین چالاكی لەبەغدادو سنووری هەڵەبجە و هەورامان ئه‌نجامداوه له‌دژی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ، به‌رده‌وام و چالاكانه كاره‌كانی رێكخستنی ئه‌نجامداوه. ساڵی(1981) خه‌باتی شار‌و شاخی پێكه‌وه گرێداوه و بۆته پێشمه‌رگه له‌هەرێمی(1)ی ئەوکات و دواتریش تیپی(11)ی هه‌ورامان. لەبەرئازایەتی و چاونەترسی هەرزو پلەکانی پێشمەرگایەتی(فەرماندەی مەفرەزە و جێگر كه‌رت و فەرماندەی کەرتی) پێسپێردراوە، پاشان له‌سه‌ر داوای خۆی پێشنیازیكردووه بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ، لەتیپی(٥٥)ی قەرەداغ درێژەی بەخەباتی چەکداریداوە.
ساڵی(1988) بووه به‌جێگری فەرماندەی تیپی(55)ی قه‌ره‌داخ .له‌ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی(1991)دا، رۆڵێكی باڵا و کاریگەری هه‌بووه له‌پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك. لەساڵی(1991) كراوه‌ته ئامر به‌تالیۆن، له‌دامه‌زراندنی سوپای یه‌كگرتووی كوردستاندا بۆته ئامر فه‌وج له‌قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانی، پاشان كراوه‌ته ئامرفه‌وجی(٣)ی لیوای سلێمانی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی (ی.ن.ک) دوا پلەی تا کاتی شەهیدبوونی فەرماندەی هێز بووە.
شه‌هیدی نەمر له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی بێتواتە و قەیوان ماوەت و پشتیوانی رۆژهەڵات و زۆزگ و سه‌رتیز و شاره‌زور و گڵه‌زه‌رده و شێخ ته‌وێل و سه‌ركردایه‌تی و ده‌شتی كۆیه و كونه‌كۆتر و زۆربه‌ی شه‌ڕ و داستانه‌كانی تری كردووه‌و له‌ماوه‌ی(25) ساڵی خه‌باتیدا (3) جار به‌سەختی برینداربووه. مەخابن له‌بەرواری(1995/1/4) لەگه‌ڵاڵه‌ی دەڤەری باڵەکایەتی شەهید دەبێت و گیانی پاكی دەبه‌خشێتە كوردستانه‌كه‌ی و گه‌یشته كاروانه مه‌ز‌نەكه‌ی شه‌هیدانی كوردستان.
هەزاران درود و سڵاو بۆ رۆحی نەمری شەهید حەمەفەرەج هەورامی و تێکڕای شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان.
بابەتی زیاتر