فیلمى دۆکیۆمێنتارى(شەهیدانى ئامادەیی رۆشنبیریى کوڕان) گێڕانەوەی مێژوو سەروەرى گەلێکە، جێی شانازییە بۆ یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان چۆکى شکاوى بزوتنەوەى سیاسیمانى لەشکاوى و ئیفلیج بوون بردەوە بۆ قۆناغى هەستانەوە، خەونى کردە راستى و توانى کۆمەڵێ گەنجى خوێندەوار لەدەورى بیروباوەڕە پتەوەکەى کۆکاتەوە..
ئەو قارەمانێتییەى ئەم سێ شەهیدە نواندیان نموونەی مێژوویەکە لێوانلێو لەتێکۆشان و خوێن بەخشین، دیمەنە سامناکەکانى زیندان، ئەو قارەمانێتیانەى لەسەنگەرى رووبەڕووبوونەوەدا ئەبینرا دۆست و دوژمنى هێنابووەپاى ئەوەى دانبەوڕاستییەدا بنێن کە پەروەردەى سیاسیی و فکریی ئەم قارەمانانە ئاسان نەبووەو عەقڵێکى مۆدرێن و نامۆ بەدواکەوتوویی هەڵسوڕێنەرى بووە. هەربۆیە توانیویانە بەرگەى سەخترین دوژمن ببنەوە کە زۆرێک لەوڵاتە زلهێزەکانى جیهان پاڵپشتى سەربازیى و دیپلۆماسیان لێ دەکرد.
لەوبارودۆخە پڕ لەهەڵدێرەدا، ئەم سێ شەهیدەو شەهیدانى ترو قارەمانانى تر هاوکێشەکەیان پێچەوانە کردەوەو نائومێدیی و شکستى ساڵى ١٩٧٥یان بۆ بەرەى بەرەنگاربوونەوەو رزگارى گۆڕى. یادکردنەوەى ئەم شەهیدانەو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو قارەمانانەى بەموعجیزە لەهاڕینى فاشیستەکان رزگاریان بوو نەک هەر پێویستە ئەرکەو لەئەستۆمانە، لەم سۆنگەیەوەو چەند ساڵێکە(بۆردى هۆشیارى) ئەرکى یادکردنەوەى ئەم قارەمانانەى خستووەتە سەرشان و چەندى پێکرابێ کردوویەتى و بەردەوامیش دەبێ لەو ئەرکە پیرۆزە..
بابەتی زیاتر