کتێبی (شاری کەرکوک؛ لەنێوان ساڵانی 1917-1926) توێژینەوەیەکی مێژوویی و سیاسییە. لەلایەن (پشکۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەر)ییەوە نووسراوە. مەکتەبی بیر و هۆشیاری لەساڵی 2007 بڵاوی کردووەتەوە. لە بنەڕەتدا، کتێبەکە ماستەرنامەیەکی توێژەر و پێشکەشی بەشی مێژووی کردووە لە زانکۆی سلێمانی.
بەشێوەیەکی گشتی کتێبەکە لە پێشەکییەک و دەروازەیەک و سێ بەش پێکهاتووە. سەرەڕای ئەنجامی توێژینەوەکە، ژمارەیەک بەڵگەنامە و نەخشە و پاشکۆ لە کتێبەکەدا خراوەتەڕوو.
لەبەشی یەکەمدا، تیشکخراوەتە سەر پێگەی جوگرافی و مێژووی کەرکوک. هەروەها ئاماژە بە دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری دانیشتووانی کەرکوک دراوە. لە بەشی دووەمدا، باس لە شاری کەرکوک کراوە لە سەردەمی داگیرکاری ئینگلیزەکان لە کوردستاندا و سیاسەتی ئینگلیزەکان بەرامبەر بە شاری کەرکوک خراوەتەڕوو. هاوکات تەوەرێکی بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ ڕۆڵی کەرکوک لە شۆڕشەکانی شێخ مەحموود لە ساڵی 1919 تاکو 1926. هەرچی بەشی سێیەمی توێژینەوەکەیە، ئاماژە بە هەڵوێستی دانیشتووانی کەرکوک دەدات لە بەرامبەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەوێ ڕۆژێ. وەک کێشەی ویلایەتی موسڵ و دانانی فەیسەڵ بە شای عیراق و چەند گۆڕانکارییەکی تر.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بەشێوەی PDF سەردانی ئەم ناونیشانە بکەن

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved