کتێبی ناوچەکانی ململانێ، یەکێکە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ک) لە ساڵی 2008 و لەلایەن نووسەران: هەورامان کەمال میرزا عەبدوڵا و تاریق رەئوف محەمەدەوە نووسراوە. کتێبەکە توێژینەوەیەکی پڕ و پوختە لەمەڕ ناوچەکانی ململانێ هەر لە سەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفیدەوە بگرە تاکو دەگاتە دانوستانی نێوان شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی عیراق لە ساڵی 1970. پاشان ناوچەکانی ململانێ لە دانوستانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی عیراق لە ساڵی 1984. هەروەها باس لە ناوچەکانی ململانێ لەساڵی 1991یشەوە کراوە و ئاماژەی پێ دراوە.
لەبەشێکی دیکەی توێژینەوەکەدا، تیشکخراوەتە سەر ئەو ناوچانە و ئاماژە بەوە دراوە، ناوچەکانی ململانێ لە پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و کوت و سەڵاحەدین و دیالە و هتد دابەشبوون. هەروەها ناوچەکانی ململانێ بەپێی سەردەم و حکومەتەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بەشیوەی PDF سەردانی ئەم ناونیشانەی خوارەوە بکەن