قەڵات گردێکی گڵێنی شوێنەوارییە، کەپێکهاتووە لە چەند چینێکی جێنشین بوونى مرۆڤ لەماوەی چەند هەزار ساڵێكدا و بەیەكێك لەگرده شوێنەوارییە گەورەکانی کوردستان دەژمێردرێت، چونکە ڕووبەرەکەی (۱۱۰ )هەزار مەتری چوارگوشەیه.
لەهەزاری سێیەمی پێش زاییندا باسى قەڵات لەنووسینه مێخی (مسمارى) ییەكاندا هاتووە، پیشتر هیچ لەبارەیەوە نازانرێت چونکه هەڵکۆّڵین و پشکنینی شوێنەواری تێدا نەکراوه.
زانیاری میژووی لەبارەی قەڵات لەسەرچاوەکاندا زۆرە، لێرەدا مەبەستمان ئەوەنییە كتێبیك لەبارەى مێژووی قەڵاتدا دابنێن، بەڵام لەنامەکانی بەرگریکردن لە قەڵات، دیسان هەندێ زانیاری مێژوویی هەیه.
بروسکەی عبدالرقیب بۆ بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر
اربیل مدیریة البلدییة السید المدیر المحترم
نشر مهندس البلدییة السید صلاح الدین نورالدین في جریدة هاوكارى العدد ۱۱۷۰ ان لبلدیة اربیل مشروعا ببناء دكاكین ومقاە حول القلعة وبناء فنادق وكازینوات مطاعم داخل القلعة.
ان المشروع یلحق اضرارا فادحة بالقلعة منها قطع مساحات من اصل القلعة مما یؤدي الى تقلیص حجمها عمقاً وارتفاعاً ومنها الحاق الضرر بطابعها التراثي ولنا اعتراض على هذا المشروع الذي یعتبر جریمة بحق القلعة من الناحیة الاثریة والتراثیة المسؤولین براینا مفصلا.
اسم المرسل: عبدالرقیب یوسف حسن
١٩/٤/١٩٩٠
العنوان: السلیمانیه ص.ب ۲۰۲
تێبینى: كاتێ عبدالرقیب ئەم بروسکەی ناردوە پاش بڵاوبونەوەی تصریحاتی صلاح الدین لە هاورکارى ژمارە (۱۱۷۰) نەیزانی صلاح الدین بەڕێوەبەرى شارەوانی یە وای زانیوە ئەندازیاری شارەوانی یەو ئەم بروسکەی لەگەڵ بروسکەی دیکەی بو دەزگای گشتی شوێنەوار یەکەمین هەوڵدانیتی بو مەسەلەی قەڵات پاش ئەوەی کە لەبازار ئەو ژمارەی هاو کاری خوێندەوە یەکسەر چۆتە دائیرەی پۆست و ئەم دوو بروسکەی ناردووه.
سوپاسنامەی دائیرەی شوێنەوارانی عێراق بو عبدالرقیب یوسف
بەبۆنەی بەرگری کردنی عەبدولرەقیب لەقەڵای هەولێر دائیرەی شوێنەوارانی عێراق ئەم سوپاسنامەیەی خوارەوەی بۆ ناردوە بەژماره (٤١١٦) و بە مێژووی ١٦/٦/١٩٩٠ ئاماژەیان کردوە بە دەوری لەپاراستنی شوێنەوار و کەلەپووردا و بەدواداچونی دەستدرێژی کردن لەسەریان.
دانەی سوپاس نامەکەشیان ناردوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر و دائیرەی شوێنەوارانی هەولێر و شوێنەوارانی سلێمانی. سوپاس نامە به ئیمزای یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دکتۆر منیر یوسف گە یە که لەجیاتی بەڕێوەبەری گشتی ئیمزای کردوە.
بۆ چونمان ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەم سوپاس نامەیەی نوسی بێ پاش ئەوەی نوسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری بە بەتاڵ کردنی ئەو پرۆژەی شێواندنی قەڵات گەیشتبێتە بەڕێوەبەری گشتی پاش گەیاندنی نامەی عەبدولرەقیب لەلایەن عدنان داود بۆ دیوان لەگەڵ هەوڵدانی خودی عەدنان لە دیوندا بۆ بەتاڵ کردنی پرۆژەکە واتە سوپاس نامەکە نوسراوه پاش کۆتایی هاتن بەکێشەی قەڵات ، بەڵام ئەو نوسراوەی دیوان بەدەستمان نەگەیشتوه.
بۆ دەستکەوتنی ئەم بەرهەمە بەشێوەی PDF سەردانی ئەم ناونیشانە بکەن