شەماڵ عەبدوڵڵا
(٣٥) ساڵ بەر لەئەمڕۆ، لە(١٩/٩/١٩٩٠) فەرماندەو پێشمەرگەی پارتیزانی دوای ئەنفال كادیری بەتواناو لێهاتووی رێكخستن لەنزیك گوندی دەلوگولی ناوچەی شەمامك، لەدوای رووبەڕووبوونەوەیەكی پڕلەبوێری لەبەرامبەر گەلەجاشێكی یەكجار زۆر شەهیدبوون، ئەوكاتەی بەعس بەخەیاڵی خۆی هیچ پێشمەرگەیەك نەك لەنزیك هەولێر، بەڵكو لەهەموو كوردستانی نەهێشتووە.
شەهید هاشم هەرچی سیفەتی جوان و شۆڕشگێرانە لەخۆیدا كۆی كردبووەوە، پاكی و دڵسۆزی و خاكی لەگەڵ هاوڕێكانی، هەردەم خەندەیەكی پڕ لەبەرائەتی خۆشەویستی لەسەر لێوانی بوو.
پێشمەرگەیەك گێڕایەوە گوتی: دوای ئەنفال كە كەوتینە سنوورەكان رۆژێك شەهید هاشم پێشمەرگەیەك دەبینێ خاوەن خێزان و ماڵ ومنداڵە، بەڵام لەوپەڕی گوزەران خراپیدایە خۆشی هیچی نییە، بۆیە چەكەكەی خۆی دەفرۆشێ .
تەواوی پارەكەی لەدەستی دەكات. ئەمە ئەوپەڕی دڵسۆزی بووە بۆ هاوڕێكانی.
بەداخەوە شەهید هاشم، تەنیا شەش مانگ دوای شەهیدبوونی راپەڕین دەستیپێكرد، ئەو رۆژەی، لەگەڵ شەهید ئیسماعیل خورشید مۆرتکەیی بەچاوی خۆی نەبینی .
رۆحییان شاد و یادییان بەخێر
بابەتی زیاتر