نامیلکەی (ی.ن.ک) پێناسەی حزبێکی سۆسیال دیموکرات
نووسینی نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا
رانان: زانیار ئیبراهیم

ئەم نامیلکەیە لە نووسینی (نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا)یە و لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کـــــــــــــادیرانی (ی.ن.ک)وە ،چاپ و بڵاوکراوەتەوە، نامیلکەکە لە 80 لاپەڕە پێکدێت، باسی لە (ی.ن.ک) وەک حزبێکی سۆسیال دیموکرات و فکرەی سۆسیال دیموکرات کردووە.
لە بەشی یەکەمدا بەناونیشانی هەلومەرجەکانی سەرهەڵدانی فکری سۆسیال دیموکرات لە (ی.ن.ک)دا، باس لەوەکراوە (ی.ن.ک) لە کۆنگرەی یەکەمی خۆیدا بڕیارییداوە فکرەی سۆسیال دیموکرات لە پەیڕەو و پڕۆگرامیدا جێگیر بکات، هەنگاویناوە بەرەو تەبەنیکردنی سۆسیال دیموکرات وەک رەوتێکی سیاسیی کۆمەڵایەتی میانڕەوی ریفۆرمخواز لە نێوان رەوتی دیموکراسیی لیبرالیی خۆرئاوایی لەلایەکەوە و رەوتی دیموکراسیی شۆڕشگێڕانەی رادیکاڵ لەلایەکی ترەوە، کە دیموکراسی پەرلەمانی رەتدەکاتەوە.
(ی.ن.ک) وەکو حزبێکی نیمچەبەرەیی خۆی بە پشت و پەنا و پێشڕەوی کرێکاران و زەحمەتکێشان ناساندووە، بەڵام بە هیچ شێوەک خوازیاری هەڵوەشانەوەی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان نییە و بڕوای بە شۆڕشی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی نییە بۆ بەدیهێنانی سۆشیالیزم
دیموکراسیی لیبرالیی خۆرئاوایی بەرگریی لە بەرژەوەندییە ئابووریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی چینە دەوڵەمەندەکان دەکات، دیموکراسیی شۆڕشگێڕانەی رادیکاڵیش دەیەوێت لەڕێگەی شۆڕشی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە، کۆمەڵگە بگات بە ئامانجەکانی. (ی،ن،ک) لە نێوان ئەم دوو ئاڕاستە فکرییەدا، فکرەی دیموکراسی کۆمەڵایەتی هەڵبژارد، کە تێدەکۆشێت بۆ هێنانەدی کۆمەڵگەی خۆشگوزەران لەسەر بنەمای ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ریفۆرمی بەردەوام، (ی.ن.ک) وەکو حزبێکی نیمچەبەرەیی خۆی بە پشت و پەنا و پێشڕەوی کرێکاران و زەحمەتکێشان ناساندووە، بەڵام بە هیچ شێوەک خوازیاری هەڵوەشانەوەی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان نییە و بڕوای بە شۆڕشی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی نییە بۆ بەدیهێنانی سۆشیالیزم.
سۆسیال دیموکراتەکان دەیانەوێت لەڕێگەی دیموکراسی پەرلەمانییەوە، لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدان و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتەوە بەرنامەی ریفۆرمی کۆمەڵایەتیی و ئابووری خۆیان بەرنەپێشەوە
سۆسیال دیموکراتەکان دەیانەوێت لەڕێگەی دیموکراسی پەرلەمانییەوە، لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدان و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتەوە بەرنامەی ریفۆرمی کۆمەڵایەتیی و ئابووری خۆیان بەرنەپێشەوە و لەڕێگەی ململانێی پەرلەمانییەوە، بتوانن ئەو یاسانە دابرێژن و بەسەر دارا و دەوڵەمەند و کۆنەپەرستەکاندا جێبەجێی بکەن، کە لە رێژەی قازانج و سەروەت و سامانەکانیانەوە، بەکاربهێنرێت بۆ خۆشگوزەرانی گشتی، دیارە ئەمەش پێویستی بە شۆڕش و توندوتیژیی نییە. 
چەمکی سۆسیال دیموکرات بەر لە 150 ساڵ لە ئەوروپا سەریهەڵداوە
لە بەشی دووەمدا باس لە چەمکی سۆسیال دیموکرات و ئامانجی کراوە، چەمکی سۆسیال دیموکرات بەر لە 150 ساڵ لە ئەوروپا سەریهەڵداوە و ئامانجی بریتییە: لە بیناکردنی کۆمەڵگەی خۆشگوزەران بۆ هەمووان لەسەر بنەمای دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.
ئەم جۆرە باجە بەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵدا بە یەکسانی دابەش دەبێت، واتە بەسەر هەموو چین و توێژە هەژار و دەوڵەمەندەکاندا وەک یەک، ئەوەش ئەوپەڕی نادادپەروەری دەگەیەنێت
لە بەشی سێیەمدا باسی داهاتەکانی دەوڵەت و نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکات، کە داهاتی دەوڵەت لە کۆمەڵگەی مۆدێرنی دیموکراسییدا، بناغەی ئابوورییەکەی بریتییە لە بازاڕی ئازاد، سەرچاوەی سەرەکی داهات و بودجەی گشتی و خەرجییەکانی حکومەت بریتییە: لە سەپاندنی باج بەسەر کار و قازانجدا، لەڕێگەی رێکخستنی سیستمی باجگیرییەوە، ئەم جۆرە باجە بەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵدا بە یەکسانی دابەش دەبێت، واتە بەسەر هەموو چین و توێژە هەژار و دەوڵەمەندەکاندا وەک یەک، ئەوەش ئەوپەڕی نادادپەروەری دەگەیەنێت، لە کوردستانیشدا باج نەبووەتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ دابیبکردنی خەرجییە گشتیەکانی دەوڵەت و حکومەت، بەڵکو لەڕێگەی داهاتی نەوت و گازەوە کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات، بەمەش کۆمەڵگەیەکی نابەرهەمهێن هاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانیش لەسەر سێ بنەما دادەمەزرێت ئەوانیش: (کاری گونجاو بۆ هەمووان، کرێ و داهاتی باش بۆ کارکەرانی بیروبازوو، دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی سەروەت و سامانی کۆمەڵایەتی)
بەشی چوارەم باس لەوە دەکات چۆن سۆسیال دیموکرات لە دروشمەوە بکەینە واقع و جێبەجێی بکەین (پراکتیک)، بەشێوەیەک سۆسیال دیموکراتی کاتێک دەبێتە بەرنامەیەکی فکریی و سیاسیی ئەو حزبە، کە جێبەجێیبکات و کاربکات بۆ هێنانەدی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەیەکی خۆشگوزەران کە کۆمەڵگەی خۆشگوزەرانیش لەسەر سێ بنەما دادەمەزرێت ئەوانیش: (کاری گونجاو بۆ هەمووان، کرێ و داهاتی باش بۆ کارکەرانی بیروبازوو، دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی سەروەت و سامانی کۆمەڵایەتی).
کاری گونجاو بۆ هەمووان بەشی پێنجەمی نامیلکەکەیە، دۆزینەوەی کار، مەبەستی ئەوانەیە، کە توانای کاریان هەیە و بە دوای کاردا دەگەڕێن، پێویستە کاریان بۆ دابینبکرێت.
بەشی شەشەمیش باس لەوە دەکات ئەوانەی کاردەکەن، کرێیەکی شایستە و تێروتەسەلیان بۆ دابینبکرێت، ئەمەش لەپێناو چاککردنی ژیان و  گوزەرانی چینە هەژار و زەحمەتکێشەکان.
لە بەرامبەر (ی.ن.ک) دا، حزبە لیبرال دیموکراتە ناسیۆنالیستەکان و لیبرال پۆپۆلیستەکان هەن، کە بە پێی میتۆدەکانی لیبرال، بەرگری لە بازاڕی ئازاد دەکەن
لە بەشی کۆتایی نامیلکەکەدا، نووسەر زۆر بە جوانی تیشکی خستۆتەسەر ئەو واقعەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، سەبارەت بە بەرنامەی حزبەکان و ئەرکی (ی.ن.ک) بۆ قۆناغەکە روونکردۆتەوە، لە بەرامبەر (ی.ن.ک) دا، حزبە لیبرال دیموکراتە ناسیۆنالیستەکان و لیبرال پۆپۆلیستەکان هەن، کە بە پێی میتۆدەکانی لیبرال، بەرگری لە بازاڕی ئازاد دەکەن، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی قوڵترکردنی رۆژ لە دوای رۆژی جیاوازیی نێوان دەوڵەمەندیی و هەژاری، بۆ ئەمەش پێویستە (ی.ن.ک) کاربکات بۆ زیاتر چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەڕێگەی بەرنامەیەکی گشگیریی حزبییەوە، چ لە ناوخۆی حزب و چ لە ناو حکومەت.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved