حەیدەر ئەحمەد
(29) ساڵ لەمەوبەر لەمیحوەری سێبەردان، لە لەشکری(16)ی هەولێر، تیپی سوارە بیستانەی رەحمەتی بووین. سەرەتا لەکەسنەزانەوە شەڕەکە بەهاوەن و چەکی قورس دەستی پێکرد، پاشان تۆپی(120)ی و هێرشێکی پیادەی بەلێشاو، هاوتەریب دەبابەو ناقیلەیەکی بێشومار.
رۆژێکی رەش و خوێناوی، بەهیچ جۆرێ بیرمان لەوە نەدەکردەوە حزبێک دەستى دوژمن بگرێ و رۆڵەى نەتەوەکەى ئامادەبکات تا بیانخاتەژێر زنجیرى دەبابەى دوژمنەکانیەوە، هێشتا تەنها(5) ساڵ تێپەڕی بوو بەسەر ئازادى خەڵکى کوردستاندا، خۆمان بەدەستى خۆمان ئەو رژێمە فاشییەى لەکوردستان وەدەرماننابوو بانهێشتى بکەین بۆ شەڕى براکان.
ئەو رژێمەی پێنج هەزار گوندى خاپوور کردبووین، ئەو رژێمەی(182) هەزار کوردی ئەنفال کردبوو، ئەو رژێمەی بەنوێژی نیوەڕۆ بارزانییەکانی زیندە بەچاڵ کرد.
بۆ ئێمەی گەنج و تازە پێگەیشتوو، هەزمکردنى ئەو خیانەتەی پارتی زۆر قورس بوو. ماوەتەوە بڵێم لەمڕۆژەدا زیاتر لە(250) پێشمەرگە شەهیدبوون، سەدان هاووڵاتی و ئەندام و لایەنگرانى حزبە بەرهەڵستکارەکانى عێراق و پێشمەرگەی لایەنەکانی تر شوێن بزرکران و تاکو ئێستاش گۆڕیان نییە.
رۆحتان شادو ئارامگەتان ئارام ئەی شەهیدان.
بابەتی زیاتر