لەبەر گرنگى راپۆرتەکە، سایتى بۆردى هۆشیارى و پەیجى هۆشیارى راپۆرتێكی بنكۆڵكاری
سایتى PUKMEDIA  بڵاودەکاتەوە لەسەر خیانەتى(31ى ئاب)


٣١ی ئاب
سەدامی دیكتاتۆری رژێمی پێشووی عیراق بەناردنی كوڕ‌ەكەی و سوڵتان هاشم و ژمارەیەكی زۆر لەفەرماندە بەعسییەكان وەڵامی داواكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ داگیركردنی هەولێر دەداتەوە، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كادرو لایەنگرو خەڵكی هەولێر بێسەروشوێن كران و هەولێر داگیركرا.

 (40) فەرماندەی باڵای بەعس بەشداریی 31ی ئاب بوون
 
PUKMEDIA  لەڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ناوی بەشێك لەو فەرماندانەی حزبی بەعس بڵاودەكاتەوە كە ژمارەیان نزیكەی(40) فەرماندەبوون و بەشداری سەرەكی بوون لەداگیركردنی هەولێر بەپشتیوانی پارتی، هاوكات ناوی بەشێك لەو كادرو لایەنگری یەكێتی و هاووڵاتیانە بڵاودەكەینەوە كە تائێستاش بەهۆی خیانەی 31ی ئابەوە لەساڵی(1996) بێسەوشوێنن.

ناوی فەرماندەو هێزەكان:
فەریقی یەكەمی روكن سوڵتان هاشم ئەحمەد، وەزیری بەرگری
قوسەی سەدام حسێن، سەرپەرشتیاری هێزەكانی گاردی كۆماری لەشەڕ‌ی(ێ‌ب المتوكل علی الله).
فەریقی یەكەمی روكن عەبدولواحید شنان ئال ربات، سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق.
فەریق روكن سەیفەدین فلەیح حەسەن، فەرماندەی فەیلەقی یەك.
لیوای فڕ‌ۆكەوانی سەفا شەمسەدین خالس ئیسماعیل، فەرماندەی فڕ‌ۆكەوانی سوپا.
لیوا روكن مەحمود دهام بدوی، فەرماندەی فەیلەقی پێنج.
لیوا روكن حەمید رەمەزان عەبدوڵڵا، فەرماندەی فیرقەی هەشت.
لیوا روكن ساڵح یوسف حمود، فەرماندەی فیرقەی حەوتی پیادە.
لیوا روكن تاڵیب مەسرور نەجم حەسەن، فەرماندەی فیرقەی پیادەی ئالی/ یەك.
فەریقی یەكەمی روكن ئیبراهیم عەبدولستار محەمەد، سەرۆك ئەركانی گاردی كۆماری.
لیوا روكن كەمال مستەفا عەبدوڵڵا ساڵح، فەرماندەی پڕۆسەكانی(الله اكبر) لەشەڕ‌ی (ێ‌ب المتوكل علی الله).
لیوا روكنی تۆپخانە عەبدوڵڵا حەسەن عەلی نسەیف، فەرماندەی تۆپخانەی فەرماندەی پڕۆسەكان.
عەمید روكن خەمیس مەعن حسێن نیعمە، فەرماندەی هێزەكانی بەغدا لەگاردی كۆماری.
عەمید روكنی پیادەی ئالی مەجید حسێن عەلی ئیبراهیم، فەرماندەی هێزی عەدنانی گاردی كۆماری.
عەمید روكنی پیادەی ئالی سوفیان ماهیر حەسەن، فەرماندەی لیوای پیادەی(29)ی گاردی كۆماری.
عەقید روكن(قوات خاسە) عەباس جاسم محمد عەلی، فەرماندەی قوات خاسەی سێی گاردی كۆماری.
عەقید روكنی زرێپۆش باسم یونس سەعدوڵڵا، فەرماندەی لیوای پیادەی ئالی(38)ی گاردی كۆماری.
عەقید روكنی زریپۆش حزێری تەلال سلێمان، فەرماندەی لیوا‌و راهێنراوی(40)ی گاردی كۆماری.
عەقید روكن عەلی عەبدوڵڵا عیسا شنان، فەرماندەی تۆپخانەكانی هێزی عەدنانی گاردی كۆماری.
عەقید روكنی پیادە عەلی عەتشان جادر، فەرماندەی لیوای پیادەی چواری گاردی كۆماری.
عەقید روكنی پیادە سەباح عوبێد نەجم شبیب، فەرماندەی لیوای پیادەی پێنجی گاردی كۆماری.
عەقید روكنی پیادە جاسم محەمەد سالم فەرحان، فەرماندەی لیوای پیادەی شەشی گاردی كۆماری.
عەقید روكنی تۆپخانە حەسەن سڵێمان حەسەن سەعید، فەرماندەی تۆپخانەی هێزەكانی بەغدا لەگاردی كۆماری.
 
بەعسییەكان لەهەولێر شاهانە دەژین و پارتی دەیانپارێزێت
 
 هەر لەوبارەیەوە ئەبوزێد ساڵح ئەندامی سەركردایەتی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی PUKMEDIAی راگەیاند:
"نەوەی بەشێكی زۆری ئەو سەركردە بەعسیانەی دەستیان لەكیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدكردنی گەلی كورددا هەبوو، هاوكات بەشداربوون لەخیانەتی(31)ی ئاب لەئێستادا لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ژیانێكی شاهانە بەسەردەبەن و لەسەر قەڵای هەولێر وێنەی یادگاری تۆماردەكەن".
"خەڵكە رەسەنەكەی هەولێر لەگەڕەكە هەژارنشینەكاندا ژیان بەسەردەبەن و زستان و هاوین دەخنكێن، بەڵام بەشێك لەبەعسی و نەوەكانیان لەسیتی و گەڕەكە شاهانەكاندا ژیان بەسەردەبەن و لەلایەن پارتییەوە پارێزگاریان لێدەكرێت" ئەبوزێد ساڵح وادەڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو:
"بەپێی ئامارە ناڕەسمییەكان هەتا ئێستاش نزیكەی(300) پێشمەرگەو كادرو لایەنگری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی خیانەتی(31)ی ئابەوە بێسەروشوێنن و هەتا ئێستاش كەسوكارەكانیان چاوەڕوانی گەڕانەوەیان دەكەن".
 
بەشێك لەوكادرو لایەنگرانەی یەكێتی كە لە(31)ی ئابدا بێسەروشوێنكران
  
هاوكات PUKMEDIA ناوی بەشێك لەكادرو لایەنگرانی یەكێتی و هاووڵاتی هەولێر بڵاودەكاتەوە كە تائێستاش بەهۆی ئەو خیانەتەی پارتییەوە بێسەروشوێنن:
(31)ی ئاب، یەكێكە لەڕۆژە رەشەكانی تۆماری مێژووی كورد لەباشووری كوردستان، لەو رۆژەدا(400) تانك‌ و دەیان زرێپۆش‌ و چەندین كەتیبەی‌ تۆبخانەو كاتیۆشاو هاوەن‌ و هێلیكۆپتەرو چەكە بەهێزو كاریگەرەكانی رژێمی پێشووی عێراق، بەهاوكاری پارتی، لەگیانی خەڵكی كوردستاندا تاقیكرانەوەو بینای پەرلەمانی كوردستانیان داگیركرد كە پەرلەمانی كوردستان، یەكەم ئەزموونی دیموكراسی هەرێمی كوردستان بوو، هاوكات بەپێی ئامارەكانی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی كە بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردووە:
"لەخیانەتی(31)ی ئابی پارتیدا(236) پێشمەرگەی یەكێتی تەنها لەهەولێر و دەوروبەری شەهیدبوون و زیاتر لە(700) پێشمەرگەی لەو خیانەتەدا برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ماڵی زۆری پێشمەرگەكانی یەكێتی لەلایەن تاڵانچییەكانی(31)ی ئابەوە تاڵانكران و ماڵ و منداڵیان دەربەدەركران.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved