هاریکاری نوێ
پلاتفۆرمی پارتی کرێکارانی نەرویج
زنجیرەی بیری سۆسیال دیموکراتی (٩)
وەرگێڕانی : کارزان کاوسێن

پێشەکی
حزبی کرێکارانی نەرویج  Det Norske Arbeiderparti(DNA) حزبێكى سۆسیال دیموكراتە، لە حکومەتی ئێستای نەرویجدا بەشدارەو ڕێبەرەکەی، جێن ستۆلتنبێرگ، سەرۆك وەزیرانی نەرویج – ە. ئەم حزبە کار بۆ بەها و پرەنسیپەکانی سۆسیال دیموكراسی و دەوڵەتی خوشگوزەرانی دەکات.
(ئێینار گێرهاردسن) رێبەری ئەوکاتەی حزب، پاش جەنگی جیهانی دووەم نەرویجی بنیاتنایەوە و زۆرترین دەنگدەری بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بۆیە ئەو ماوەیە بە سەردەمی زێڕینی حزبەکە دادەنرێت. لەو کاتەوە بەدوا ئەم حزبە لەزۆربەی دەورەكاندا لەحكومەتدا بەشداربووه. هەرچەندە لەساڵی ٢٠٠١ دا ڕێژەیەکی نزمی دەنگەکان ( ٢٤,٣) ی بەدەستهێنا و هێشتا گەورەترین حزب بوو لەپەرلەماندا، لەساڵی ٢٠٠٥ دا ٣٢،٧٪ی دەنگەکانی بردەوەو ڕێبەرایەتی (هاوپەیمانێتی سور – سەوز)ی چەپی میانڕەوی کرد کە ئیئتیلافێك بوو له پارتی سەنتەر، حزبی سۆسیالیستی چەپ و حزبی کرێکاران، لەو ساڵەدا پێکەوە لە ١٦٩، ٨٧ کورسی پەرلەمانیان بردبووەوە و حکومەتێکی ئیئتیلافییان پێکهێنابوو.
                                                                                           (وەرگێڕ)


حزبی کرێکارانی نەرویج :
* پەرە بەشارەزایەتییەکانی خوێندکاران دەدات لەبوارەکانی ماتماتیك، زمانی ئینگلیزی و بەرکاهێنانی ئامرازە دیجیتاڵەكان.
* کاتی خوێندنی قوتابخانە ئامادەییەكان درێژ دەکاتەوە بۆ لانی کەم ۲۸ سەعات لەهەفتەیەكدا و رێگەخۆش دەکات بۆ وانە و چالاکی ڕۆژانه.
* شێوازێكى وانەوتنەوەی تەواو گونجێنراو مسۆگەر دەکات لەڕێگەی هەوڵدانی زیاتر و مامۆستای ڕاهێنراوی باشتر و پۆلی بچوکتر.
* جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ناوەندە خۆجێییەکانی چاودێری ڕۆژانە و قوتابخانەکان خولی پێش چوونە قوتابخانە (preschool) بۆ ئەو منداڵانە دابین بکەن کەساڵی پێش چوونە قوتابخانە ناچنە ناوەندەکانی چاودێری ڕۆژانه.
* شێوازی وانەوتنەوەی گونجێنراو بۆ قوتابیان دابین دەکات، بەڵام دژی بنیاتنانی جیاکارییەکی هەمیشەیی گروپ و پۆلەكانە لەسەر بنەمای نمرەو ئاستی زانیاری.
* دەستپێڕاگەیشتنی هەموو مامۆستایان، قوتابیان، خویندکاران بەکۆمپیوتەر و ئینتەرنێت مسۆگەر دەکات.


بەدەستهینانی دابەشكردنی عادیلانە پێویستی به بەڕێوەبردنێکی جهانیی باشتر هەیە. دەوڵەتان و ئۆرگانه هەلبژێردراوەکان دەسەڵاتیان داوەتە دەست ئەو دەزگا و دامەزراوانەی کەلەدەرەوەی سیستەمی هەلبژێردراوی خەڵكدان. بۆ زیندووکردنەوەو باشکردنی دیموکراسی، پێویستە دامەزراوە جیهانییەکان بەشێوەیەك گەشەیان پێبدرێت کەزیاتر نوێنەر، کراوە، هاوئاهەنگ و چالاک بن.
(UN) یاریكەری هەرەگرنگی جیهانە لەهەڵمەتیدا بۆ ئاشتی، ئاسایش، گەشەسەندنێکی پایەدارو بەرگریکردن له مافەکانی مرۆڤ. پێویستە ئەو دامەزراوەیەی کە لە (UN)دا بەرپرسە لە هەوڵە پەیوەندیدارەکانی ژینگە، هەژاری و گەشەسەندنی پایادار، بەهێز بکرێت. پێویستە سیستەمێکی یاسایی نێودەوڵەتی بەکۆنترۆڵ، چاودێری و ڕێگەچارەی سزای باشترەوە ئامادەبکرێت. پێویستە ڕۆڵ و ئەرکەکانی (UN) پەیوەست بە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی به هەرێمایەتی کردنی كۆمەڵى جیهانى، پتەوبكرێن. هاوكاریی هەرێمایەتی، هەلی نوێ دەهێنێتەکایەوە بۆ ئاشتی گەشەپێدان و كارلێك و بەشێكە لە پرۆسەی بنیاتنانی بەڕێوەبردنێکی جیهانیی باشتر.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved