ڕەهەندەکانی کێشەی دارفور
ڕێکەوت ئیسماعیل ئیبراهیم
كۆمەڵیك هۆكاری گرنگ هەن وادەكەن مرۆڤی كورد، بە تایبەت لە باشوری كوردستان،لە نزیكەوە ئاگاداری كێشەی دارفور بێت، ئەو هۆكارانەش بریتین لەو خاڵە هاوبەشانەی كە لە نێوان كێشەی دارفور و حكومەتی سوداندا هەیە لە الیەك و ئەو كێشانەی كە لە نێوان كورد و عێراقدا هەبووە لە الیەكی دیكەوە. دەكرێت هەر بە خێرایی سیماو خەسڵەتە هاوبەشەكانی ئەو دوو كێشەیە لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا كۆ بكەینەوە:
یەكەم: هەرێمی دارفور زۆربەی دانیشتوانەكەی عەرەب نین بەڵكو بە رەچەڵەك ئەفریقین، بەڵام وەك ئاین و بیڕوڕای ئاینی موسڵمانن.
دووەم: ئەم هەرێمە ماوەیەكی درێژ سەربەخۆ بووەو بەشێك نەبووە لە سودان، بەاڵم بەهۆی داگیركاری ئینگلیزەوە بۆ ناوچەكە لە سەروبەندی روداوەكانی جەنگی جیهانی یەكەمدا سەرەتا بەهاوبەشی لەنێوان ئینگلیزو میسر بەڕێوە براوە و پاشان بە تەواوەتی لكێنراوە بە سودانەوە.
سێیەم: دانیشتوانە رەسەنەكەی دارفور و ئەو هۆزانەی كە سەدان ساڵە لەو هەرێمەدا دەژین، درێژكراوەی هەمان هۆزو ئێل و تیرەكانی وڵاتانی هاوسنوری خۆیانە بە تایبەت دەوڵەتی (چاد).
چوارەم: پشتگوێخستن و پەراوێزخستنی هەرێمەكە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و بەڕێوەبردن و بەشداریكردن لە دەسەاڵتدا هەمیشە سیاسەتی بەردەوامی حكومەتە عەرەبییە ( سونە مەزهەبەكان)ی سودان بووە بەرامبەر بەم هەرێمە.
لایەنەكانی جەنگ لە دارفور
لەلایەن حكومەتەوە هێزە چەكدارەكانی حكومەتی سودان، رۆڵی سەرەكی و راستەوخۆ دەبینێت لە ململانێكەدا، لەملاشەوە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگای هەواڵگری هەڵدەستن بە دیاریكردنی سیاسەت و چوارچێوە گشتیەكانی جێبەجێكردن و داڕشتنی پلان و نەخشە، هەروەها میلیشیاكانی جەنجەویدیش هاوكاری راستەوخۆی ئەو هێزانە دەكات لە شەڕەكاندا. سەبارەت بە یاخیبووەكانیش ئەوە لانی كەم دوو گروپی بەهێز بەدی دەكران، هەرچەندە ئاماژە بۆ بوونی نزیكەی ١٩ گروپی جیاواز دەكرێت. بەرەكانی سەربە حكومەت خۆی لە سێ فۆرمدا دەبینێتەوە:
یەكەم: هێزە چەكدارەكانی حكومەت:
سەرۆك كۆمار، سەركردەی باڵای هێزە چەكدارەكانی سودانە و هەموو دەسەڵاتەكانی خۆی لە رێگای وەزیری بەرگرییەوە ئەنجام دەدات، ئەویش ( وەزیری بەرگری ) سوپا سالاری هێزەچەكدارەكان و سەرۆكی دەستەی ئەركان و هەر پێنج جێگرەكەی ( ئەركانی پرۆسەكان، ئەركانی لۆجستیك، ئەركانی كارگێڕی، ئەركانی راهێنان و ئەركانی ئاراستەكردنی سیاسی) سەرپەرشتی دەكات.
خاڵی وەرچەرخان لە كێشەی دارفوردا
بەردەوامی كوشتار لە ناوچەی دارفور بووە وێنەی لاپەڕەی یەكەمی زۆربەی رۆژنامەكان و بوو بە هەواڵی یەكەمی زۆربەی میدیاكانی جیهان، بەردەوامی ئەم وێنانە دەنگدانەوەیەكی یەكجار گەورەی لە دنیادا دروستكرد، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناچاركرد كە بێنە وەڵام و سنورێك بۆ ئەو كارەساتانە دابنێن. حكومەتی سودان بە ناچاری لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێكهات لەسەر ئەوەی هێزی كڵاو شینەكان لە ناوچەی دارفوردا بۆ ناوبژیكردن بە هاوكاری هێزەكانی یەكێتیی ئەفریقا لەناوچەكەدا ئامادەییان هەبێت . لە رۆژی ١٨ی ژونی ٢٠٠٤ دا (Pronk Jan)ی هۆڵەندی لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرا بە سەرپەرشتیاری كەیسی دارفور، هاوڕی لەگەڵ كوفی ئەناندا سەردانێكیان بۆ ناوچەكە رێكخست. لە ١٥ی مانگی ئۆگستۆسی ٢٠٠٤ دا بە بڕیاری یەكێتیی ئەفەریقا ١٥٠ سەبازی رواندی و پاشان ١٥٠ سەربازی دیكەی نەیجیری هاتنە دەڤەرەكەوە و پاشان بە تێپەڕبوونی كات هەتا ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەیان بوو بە ٩ هەزار سەرباز، هاوكات لەگەڵ ئەمانیشدا لە رۆژی ٣١ی دیسێمبەری ٢٠٠٧ دا هێزەكانی یونامید African Nations United Darfur In Mission )) کە بە هێزی كڵاوشین ناسراون لە ناوچەكەدا جێگیر كران و هەردوو هێزەكە پێكەوە لە كۆتایی ٢٠٠٨ دا ژمارەیان بوو بە ٢٦ هەزار كەس.
بابەتی زیاتر