شۆڕش محێدین*
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" به‌ده‌ستێك خه‌باتی چه‌كداریی ده‌برد به‌ڕێوه‌و به‌ده‌سته‌كه‌ی تری خه‌باتی فیكریی و سیاسیی، ئه‌م باسه بێت و له‌سه‌ری بنووسرێ به‌ده‌یان كتێب ته‌واو نابێ، له‌شاخ له‌وپه‌ڕی ناخۆشی و كوله‌مه‌رگیدا، كه زۆرجار نانیش نه‌بوو بیخۆین و له‌ژێر مه‌ترسی فڕۆكه‌و تۆپباراندابووین، بێ كه‌مته‌رخه‌می كردن ده‌ستی كرد به‌دامه‌زراندنی چاپخانه‌و چه‌ندین كتێبی جیاجیا‌و گۆڤاری چاپ و بڵاوكرده‌وه..!
رۆژى(١١/٦/١٩٨١) بوو له‌شارباژێڕه‌وه سه‌رئه‌كه‌وتم بۆ سه‌ركردایه‌تی، له‌گوندی بێوران-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. نووسه‌رو وه‌رگێڕی ناودار، بورهان قانیع و برای به‌ڕێزم كاك ره‌زا حه‌مه‌ی شاعیرم بینی. دواتر پێكه‌وه‌چووین بۆ سه‌ركردایه‌تی. من و كاك بورهان بۆ مقه‌ری كاك نه‌وشیروان و كاك ره‌زا حه‌مه بۆ جێگایه‌كی تر، پاشان به‌هاوكاری و هیممه‌تی به‌ڕێز"مام جه‌لال"و كاك نه‌وشیروان، كاك بورهان توانی خانوویه‌ك دروست بكا‌و چاپخانه‌ی تیادابنێ به‌ناوی"دار النشر" بۆ یه‌كه‌مجار له‌شاخ.
كه من بۆ مێژوو شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێ‌بڕا كه به‌شداری بكه‌م له دروستكردنی خانووه‌كه‌داو كاك به‌ختیاری مه‌لا عێززه‌ت-یش بوو به‌كادیری ده‌سته‌ڕاستی چاپخانه‌كه بۆ چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش و وه‌رگێڕانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
گیانی كۆچكردوان به‌ڕێزان"مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و كاك بورهان قانیع" ئاسووده‌و ئارام بێت.
* پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناسراو به‌شۆڕشه چاوشین.
بابەتی زیاتر