پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌ندین خه‌سڵه‌تی جوان و چه‌ندین به‌هره‌ی تیادا كۆبووبۆوه، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه ئه‌وه‌ی لهلابووبووه یه‌قین كه ده‌بێت له‌یه‌ككاتدا هه‌م پێشمه‌رگه‌و هه‌م مامۆستا‌و هه‌م ته‌كنیككار بیت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو رێگه‌یه‌كه‌وه بتوانیت خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت و دوژمن تیا ببه‌زێنیت..
شه‌هید موئمین سەلام سادق، له‌و پێشمه‌رگانه‌بوو هه‌موو ئه‌و ژیریی و لێزانییه‌ی تیاكۆبووبۆوه، وه‌ك مامۆستایه‌ك نه‌یده‌هێشت قوتابییه‌كان بێ مامۆستابن و نه‌خوێنده‌واریی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنێ و ئه‌و پێیوابوو له‌و سه‌نگه‌ره‌وه ده‌توانێت دژ به دوژمن و نه‌زانی شه‌ڕ بكات، وه‌ك تهكنیككارێكیش هه‌میشه ئاماده‌بوو نه‌هێڵێت چه‌كی ده‌ستی پێشمه‌رگه خه‌له‌لی تێبكه‌وێ و له‌كاتێكیشدا چه‌كی قورس و سووكی پێشمه‌رگه به‌هۆی هه‌ر رووداو و هۆكارێكه‌وه بووبێت نه‌توانرابێت كاری ئاسایی خۆی بكات، ئه‌م به‌و شاره‌زایی و لێهاتووییه‌ی هه‌یبوو توانیبووی گرفته‌كانیان بۆ چارهسهربكاو له‌و رووه‌شه‌وه پیشه‌وه‌رێكی كارامه بوو.
شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌و كادیرێكی ژیر‌و لێهاتووی وه‌ك شه‌هید موئمین، زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ هه‌ر زوو بووه میوانی و له‌وه زیاتر نه‌یهێشت خزمه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه بكا‌و ئه‌و عه‌قڵه گه‌وره‌یه‌ی كه له زۆر بواردا پسپۆڕی خۆی ده‌رخستبوو هه‌ر زوو مه‌رگ له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كه‌ی خۆیدا گیانی لێ سه‌ند.
راسته شه‌هیدبوونی ههرپێشمهرگهیهك بۆ كورد‌و نیشتمانه‌كه‌ی زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی وه‌كو شه‌هید موئمین كه له‌ڕۆژی (۸/٦/۱۹۹٤) شه‌هید بوو، زه‌ره‌رێكی زۆرتره، هه‌م بۆ "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" و هه‌م بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی كه ئه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌جۆرێك خۆی بۆ په‌روه‌رده كردبوو كه هیچ كاتێك دوژمن نه‌توانێت دزه بكاته ناو رۆحی شۆڕشگێڕانه‌و ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه پێشمه‌رگه هه‌یبوو.
گیانت ئاسووده‌و ئارام بێت، پێشمه‌رگه لێهاتوو ژیره‌كه‌ی شۆڕشی نوێ و"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" بەرزو پیرۆزبێت یادی تۆ، شكۆمەندبێت ناوە جوانەكەت.
بابەتی زیاتر