حه‌یده‌رمه‌نتك
شەهیدان رەمزی مقاوەمەت و بەرخودانی شۆڕش و گەورەترین هێزی نیشتمانن، شەهیدان جوانترین دیاری خواوەندن بۆ میللەتەکەیان، هەست و نەستی ئەوانەی ئەوێ رۆژێ بوونە پێشمەرگە و بڕیاری بەرگریان لەکوردستاندا، لەوپەری باوەڕو ئینتیمای نیشتمانییەوە بوو.
خۆشەویستی ئەوان بۆ خاک گەورەتربوو لەبەرژەوەندییە تایبەتییەکان بۆیە ئازا‌و خۆنەویست و بەهێزبوون بەرامبەر دوژمن. یەکێک لەو شەهیدانەی دەمانەوێ تیشک بخەینە سەر ژیاننامەکەی شەهید"عیزه‌دین دیبه‌گه‌یی"ە. عیزه‌دین ئه‌حمه‌د ئیسماعیل مه‌لا، ناسراوه به‌عیزه‌دین دیبه‌گه‌یی، ساڵی(1955) لەگوندی بیره‌بات- كه‌ندێناوه- هه‌ولێر لەدایکبووە، لەبەر ئەو زەحمەتییەى ژیان خستوویەتیە سەرشانى توانیوویەتى قۆناغى سه‌ره‌تایی تەواو بکات، ساڵی(1972) دەبێته ئه‌ندامی یه‌كێتی لاوانی كوردستان، ساڵی(1974) ده‌بێته پێشمه‌رگه له شۆڕشی ئه‌یلول. ساڵی(1980) په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخستنەوە دەکات و پۆلی شەهید عه‌لی ساڵح "كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان" (9/3/1982) په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگەوە دەکات له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی(3) پاشان گواستراوه‌ته‌وه مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هید حاجی ئه‌كره‌م.
له‌پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تییەوە، رژێمی به‌عس باوك و دایكی و خوشك و برای زیندانی ده‌كه‌ن له دائیره‌ی ئه‌منی دیبه‌گه، پاشان بۆهه‌ولێر و دواتر بۆ دائیره‌ی ئه‌منی كه‌ركوك، پاشان به‌رلێبوردنه گشتییه‌كه‌ی(20/7/1982) دەکەون و دەگەڕێنەوە دیبه‌گه.
له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی چه‌ندین چالاكی و هێرش و به‌رگریی كردووه له سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر. بەداخەوە رۆژى(6/5/1983) لەگوندی سەلان، بناری چیای کارۆخ، سەربە ناحیەی وەرتێ شەهید دەبێ و دەچێتە کاروانى نەمرانەوە.
سڵاو لەگیانى نەبەزیویی عیزەدین دیبەگەیی و سەرجەم شەهیدانى رێگاى سەرفرازیى و رزگارى.
بابەتی زیاتر