"كێ بوون ههڵۆكانى گهرمیان
مامه ریشهو ئهردهڵان"
ئهمە وێردی سەر زاری دانیشتوانی شاری شەهیدان بوو چەمچەماڵ(٣٠) ساڵ لەمەوبەرو لەمڕۆژەدا لە ئێوارەی(٥/٥/۱۹۹۲) هەڵۆیەکی بەرزەفڕی نزمەمژی بەندەری سپی حەسار بووە کۆچی قوربانی بۆ گەلەکەی ئەویش شەهیدی باڵا بەرزی"ی.ن.ک" "مهحمود عهلی نادر" ناسراو بە"ئەردەڵان".
لە ساڵی(۱۹٦۲) لە دووتوێی دیوارێکی قوڕی حەمامە کۆنەکەی چەمچەماڵ چاوی بەژیان هەڵهێناوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ تەواوکردووە بۆ درێژەپێدانی خوێندن دەچێتە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی، هەر هەمان ساڵ(۱۹۸٠) ئاوێتەی رێکخستنەکانی کۆمەڵە دەبێت و پەیوەندی دەکات بەکۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە چەندین چالاکی لەناو شاردا ئەنجام دەدات تا ساڵی(۱۹۸۱) لەسەر داوای شۆڕش خەباتی شارو شاخ گرێ دەدات و پەیوەندی دەکات بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆی لە هەرێمی(٥)ی قەرەداغ دەبینێتەوە تا تەشکیلەی تیپ و کەرتەکان رەوانەی کەرتی(۳)ی تیپی(٥۷)ی سەگرمە دەکرێت.
لەساڵی(۱۹۸۲) دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزەو هەرهەمان ساڵ لەگەڵ هەڤاڵەکانی بەشداری شەڕی ئەڵوەتان دەکات کە بەهێزی پشتیوان ناسرابوون، لەهەمان شوێن چاوی چەپی دەکاتە قوربانی کوردستانی گەورە. لە ساڵی(۱۹۸۳) دەکرێتە حاکمی ناوچەکەو دەبێته سەرپەرشتیاری کاروباری کۆمەڵایەتی ناوچەکە.
لەسەردەستی شەهید دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە چارەسەر دەبێت. بەشداریی سەرجەم شەڕەکانی ناوچەکەی کردووە جادەی چەمچەماڵ سەنگاو شایەتیدەری قارەمانێتی شەهیدن کە ببووە رێگای مەرگ بۆ دوژمنان، بەشداری شەڕەکانی سەرکردایەتی شەڕی سێ مانگەی قەیوان ماوەتی کردووە.
لەژیانی پێشمەرگایەتیدا(۸) جار مەرگ یەخەی گرتووەو کۆڵی بەمەرگداوە تا ساڵی(۱۹۸۷) دەکرێتە جێگری فەرماندەی کەرتی(۳)ی تیپی(٥۷)ی سەگرمە، تا شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لەساڵی(۱۹۸۸) دەکرێتە فەرماندەی کەرت و سەرپەرشتیاری رەتڵی پارتیزانەکانی ناوچەکە، لەڕاپەڕینی بەهاری(۱۹۹۱) دەبێتە داینەمۆی راپەڕینی چەمچەماڵ، پاشان رزگارکردنی ناحیەی قەرەهەنجیر لەوێیش بریندار دەبێ و بەبرینی سەختەوە بەشداریی رزگارکردنی قودسی کوردستان دەکات و لە فەیلەق بریندار دەبێتەوە.
یەکەم بەتالیۆن بەناوی بەتالیۆنی(۳)ی چەمچەماڵ شەهید دەکرێتە فەرماندەی بەتالیۆنەکەو دەکرێتە سەرپەرشتیاری ئەمنی بەرەی کوردستانی لەشارەکەدا، بەڵام ئەفسووس لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکدا بەپیلانی دووسەرەی دوژمن و کەوا سورانی بەرلەشکری بێگانە لەئێوارەی(٥/٥/۱۹۹۲) دەچێتە کاروانی پڕ سەروەری شەهیدانەوە، درود بۆ گیانی پاکی شەهید ئەردەڵان و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان.
بابەتی زیاتر