پێشینەو ئێستای دیاردەی پان تورکیزم
نووسینی : بەهرام میرئەحمەدیان
وەرگیرانی : رەفعەت مورادی
ژمارەی سپاردنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کتیبخانەگشتییەکان ( ١٤٠٤ ) سالی ٢٠١٣
دیزاین و بەرگ: ئاراز نوری
تیراژ : ( ۲۰۰۰ ) دانه
ژ. زنجیره: ۵۱۲
بڵاو کراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران سلیمانی


چەند سەرنجیك لەسەر ئەم بەرهەمه:
دکتۆر بەهرام میرئەحمەدیان کەسایەتییەکی ئاکادیمی و ناسراوی جیۆپۆلەتیکی ئێرانه، کەبه یەکەمین دەرچووی بەشی دکتۆرای جوگرافیای سیاسی لەزانکۆی تاران دەناسرێت و توێژەرێکی بەرجەستەی کەلتووری ئێران و ئاسیای ناوەڕاسته، هەروەها ئەندامی لیژنەی زانستی لەناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسیای ناوەڕاست و ناوچەی قەوقازە، ناوبراو لەبەشی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێراندا کاردەکات و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "ئامودەریا"یه، میرئەحمەدیان هاوکات مامۆستای زانکۆیە و دەیان کتێب و وتارى لەسەر جوگرافیای سیاسی و زانست بڵاو کردۆتەوە، ساڵی ١٩٥٠ لەبنەماڵەیەکی بەڕەچەڵەك تەبرێزى لەشاری تاراندا لەدایك بووە، پاش تێپەڕاندنی قۆناغه یەك لەدوای یەكەكانی خوێندن، ساڵی ۱۹۷۰ لەبەشی زانست دپلۆمی وەرگرت و لەباتی خزمەتی سەربازی وەك مامۆستا دامەزرا، دواتر ڕاژەکەی گواستەوە بۆ ناوەندی ئاماری ئێران، ساڵی ۱۹۷۹ لەبەشی جوگرافیای مرۆیی و ئابووری بەکالۆریۆسی وەرگرت.

"نووسینەوەی مێژووی ئازەربایجان"
فاکتەری سەرەکیی پان تورکیزم
لە سەردەمی سۆڤییەتی جاراندا مێژوو لەژێر کاریگەریی مێژووی ڕوسیادا و بە لەبەرچاوگرتنی شرۆڤەی مارکسیزمیانەوە دەنووسرایەوه، لەو قۆناغەدا مەبەست لە نووسینی میژووی ئازەربایجان، دانانی مێژووییەك بوو کە لە چوارچێوەی مێژووی ڕوسیادا و لەسەر بنەمای نەتەوەی ڕوسدا پێناسەی بۆ بکرێت، بۆیە لەم ڕوانگەوە دەبوو مێژووی قەڵەمڕەوی باکووری ڕووباری ئاراس بەدوور لە پەیوەندی مێژوویی و کەلتووری و ئایینی لەگەڵ ئێراندا بنووسرایەوه، بەم هۆیەوە لەم جۆرە مێژونووسینەوەیەدا نیشتمانی "کۆماری شەوره‌وی ئازەربایجان" دەبوو شوناسێکی سەربەخۆی وەربگرتابا و خەڵکەکەش لەسەر ئەوە ڕابهێنرابا  کەوا گۆش بکرێن پەیوەندیی ئێران و ئازەربایجان تەنیا لە قۆناغێکی کورتی مێژوییدا واتە: لە سەردەمی ساسانیان تا سەردەمی هێرشی عەرەب لە ئارادا بووه، کە ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکردنی ئازەربایجان لەلایەن ئێرانییە داگیرکەرەکانەوه، لەم ڕۆژمێرە مێژوییەدا سەرەتاکانی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سەفەوییە بەسەردەمی دەسەڵاتی تورکەکان و ئازەربایجانییەکان و بەشێك لەمێژوی ئازەربایجان لەقەڵەم دەدەن، پاشان ئاماژە بەسەردەمی شاعەباس دەکەن و پێیانوایە فارسەكان لەم سەردەمەدا دەسەڵاتیان لەدەستی تورکەکان سەندووە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved