گەشەسەندنی بیروباوەڕی ناسیۆنالیستی لە ئەورووپا
نووسینی: د. محمد محمد صالح
وەرگێڕانی: حەسەن یاسین
بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران
سلێمانی - ٢٠١٣
ژمارەی سپاردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتیبخانە گشتییەکان (١٥٧٦)ی ساڵی ٢٠١٣
دیزاینی ناوەوە و بەرگ: جوان قادر سۆفی
چاپی یەکەم
تیراژ: (٤٠٠٠) دانە
ژمارەی زنجیرە: (٦٩)
ولهلم فون همبولت ١٧٦٧-١٨٣٥
لیبرالیزم یان ئازادی یەکیك بوو لە بیروباوەڕەکانی فون همبولت، کە بەوە ناوی دەرکردبوو بیرمەندێکی قووڵ و یەکیكە لە زانا گەورەکان و سیاسەتمەدارێکی دەرکەوتووە. همبولت لە کتێبەکەیدا "سنووری دەوڵەت" ئاگایی و گومانەکانی خۆی دەردەبڕی لەوەی کە چالاکییەکانی دەوڵەت لە پارێزگاریکردنی لە ئاسایش و سیستم و بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێو خەڵکدا، تێپەڕ بكات.
ئامانج لەژیان بەلای همبولتەوە گەشەپێدانی هێزەکانی تاك و چالاکییەکانیەتی بە شێوەیەکی ڕێکوپێك. پاش ڕووخانی ناپلیۆن بۆی دەرکەوت کە ئەڵمانیا پێویستی بە بڕێك هێز هەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی و جەختکردنەوە لە خودی خۆی، بەڵام حەزی لەوە نەبوو ئەڵمانیا بەهێزو یەکپارچە بێت تا ئاستێك کە هەڕەشە لە دراوسێکانی بکات، کولتورو ئازادیی بیرو پێشکەوتنی زانستی بخاتە مەترسییەوە.
یەكێتیی ئەلمانیا
بسمارك و ترایچكه
بەچوونە سەرتەختی ولیەمی یەكەم و داواکردن لەبسمارك کەسەرۆکایەتیی وەزیران لەسالی ١٨٦١دا بگرێتە دەست، سەردەمیکی نوێ لەژیانی گەلی ئەڵمان و دەوڵەتی بروسی دەستی پێکرد. بسمارك کەبودجەی پیشکەش بەپەرلەمانی بروسی کرد لەچەند دەستەواژەیەکی کورتدا تێڕوانینی خۆی لەبارەی یەکێتیی ئەڵمانیا خستەړوو. بەڵام ئەم دەستەواژانە، وەك هەوره بروسکە، لەئەوروپادا دەنگیان دایەوه.
یۆهان کویتلب فیختە ١٧٦٢–١٨١٤
فەیەلەسوف فیختە بە یەکێک لە پێشەنگە بەراییەکانی ناسیۆنالیزمی ئەڵمانی دادەنرێت و ناسیۆنالیستە ئەڵمانەکان وەک پەیامبەرێکی نەتەوەکەیان یادی دەكەنەوە.
گروپێکیش کە بە کۆمەڵەی فیختە ناودەبرێن پروپاگەندە بۆ فیختە دەکەن. بەڵام ئەو زانا و بیرمەندانەی لێکۆڵینەوەی قووڵیان لەبارەی ژیانی فیختە و شێوازی بیرکردنەوەی کردووە لەگەڵ ئەم کومەڵەیە و ناسیۆنالیستەکانی ئەڵمان هاوڕانین.