* بەتایبەتیکردن وەک میتۆدێکی ریفۆرمی ئابووری
* نووسینی: فەیسەڵ عەلی
* بلاوکراوەکانی ئەکادیمیای هوشیاری و پێگەیاندنی کادیران
* هەرێمی کوردستانی عیراق - سلیمانی - ٢٠١٢
* ژمارەی سپاردنی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەگشتییەکان (۱۷۵۵)ی سالی ۲۰۱۲
* هەڵەبر: محمد عومەر، کەیوان سەعید
* دیزاینی ناوەوەو بەرگ: جوان قادر سوفی
* تیراژ: (٤٠٠٠) دانه
* چاپی یەکەم
* ژمارەی زنجیره: (٥٧)
لە بەشێکی ئەم نامیلکەددا هاتووە
لەناو قوتابخانه‌ی كلاسیكی نوێ‌دا ئاراسته‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵدا داوای پاكتاوكردنی خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تیی بۆ كۆمپانیا گشتییه‌كان ده‌كرد، وه‌ك یه‌ك له‌و ڕێگا چارانه‌ی ده‌ربازبوون لەقه‌یرانی پوكانه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانگه‌رایی (الرکود التضخمي).
ئه‌م ڕه‌وتە پێیان وابوو قه‌یرانی ئابووریی سه‌رمایه‌داری چیدی قه‌یرانی كه‌می خواستی هه‌مووه‌كی كار نیە وه‌ك كینز ده‌یبینی، به‌ڵكو قه‌یرانی كه‌می خستنه‌ڕووه، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی هێزی خستنه‌ڕوو ده‌بێ چاو بەسیاسه‌ته‌كانی ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌تدا بخشێندرێته‌وەو، چوارچێوه‌ی كه‌رتی گشتی لەقاڵب بدرێ و ڕووبه‌رێكی فراوان بەحه‌وافز بدرێ و ئازادی زیاتر بەبزاوتی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت، هێزه‌كانی بازاڕ ئازاد بكرێن.
ئەوەی ئاشکرایە ژمارەی ئەوانەی لەدامەزراوە گشتییەکاندا کاردەکەن، زۆر لەژمارەی ئەوانەی لای کەرتی تایبەتن، لەیەکەمدا زۆریان بەفعلی زیادەن، واتە نزمی ئاستی بەرهەمداری دەستی کاری دامەزراوەگشتییەکان نیشان دەدات، بەبەراورد بەوانەی لای کەرتی تایبەتن. لەپرۆسەی بەتایبەتیکردندا، هێندێك لەو پرۆژانە بنەماکانی مانەوەیان نییه، دەبێتە هۆی دەرکردنی ژمارەیەکی زۆری کرێکاران، لێرەدا زۆر پێویستە حکومەت هەنگاو بۆ قەرەبووکردنەوەیان بنێت بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی لەم پرۆسەیەدا زیانیان بەردەکەوێت تاوەكو بتوانی ئەو پشتیوانییە سیاسییەی بۆ پرۆسەی ریفۆرم به‌ده‌ستی هێناوە بی پاریزێت و بێكاریش نه‌بێته هۆكاریكی سه‌ره‌كی خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌تایبه‌تیكردنه‌كه، له‌به‌رئه‌وە باشتر وایە حكومه‌ت به‌ر له‌ده‌ستپێكی پرۆسه‌كە هه‌نگاوی پێویستی هه‌ڵنابێت، له‌وانە دانانی سندوقی دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی یان فراوانكردنی تۆرە کانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پرۆسه‌كه‌وه بێكار ده‌بن، به‌رده‌وام لەبیمه‌ی (زامنی) كرێكه‌ی پێشوویان بكه‌ن.