یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی بۆردی هۆشیاری لەساڵی 2011 چاپکراوە وتایبەتە بە رۆژنامەگەری لە سێ بەش پێک دێت بەشی یەکەم مێژووی سەرهەڵدان و گەشەکردنی ڕۆژنامە نووسی لەسێ باس پێک دێت باسی یەکەم :پێناسەی کاریڕۆژنامەنووسی باسی دووەم: مێژووی سەرهەڵدان وگەشەکردنی ڕۆژنامەنووسی لە جیهان و عێراق وکوردستاندا باسی سێیەم: کاریگەری تیۆرەکانی ڕاگەیانن لەکاری ڕۆژنامەنامەنووسیدا.
لەباسی یەکەم لاپەڕە 13 هاتووە بەوپێیەی کاری ڕۆژنامەنووسی ڕووداوەکان دەگوازێتەوە بۆخەڵک وڕای گشتی ئاڕاستە دەکات بە ئامانجی تێگەشتنی ناوەڕۆکی ڕووداوەکان، لێرەوە و دوای ئەو گۆڕانکارییانە کە لە کۆمەڵگا مرۆییەکاندا ڕویاندا، ڕۆژنامەنووسیی بۆتە فاکتەرێکی گرنگ کەتاک توانی لە ڕێگەیەوە لەڕاستی ڕووداوەکان و چۆنێتی پێشکەوتنی کۆمەڵگا جیاوازەکان تێبگات.
بەشی دووەم شێوازەکانی کاری ڕۆژنامەنووسیی لەکوردستانی عێراقدا باسی یەکەم:شێوازەکانی کاری ڕۆژنامەنووسی باسی دووەم:ڕۆژنامە ڕەسمیەکان باسی سێیەم:ڕۆژنامە ناڕەسمیەکان
لەلاپەڕە 89 باسی دووەم ڕۆژنامە ڕەسمیەکان دا هاتووە یەکێک لەوکارانەی جێگای مشتومڕنیە ئەوەیە کەدەسەڵاتەکان بە هەموو جۆرەکانیەوەلە ڕووی مێژویەوە پێش ڕۆژنامەنووسی دەرکەوتون، جگە لەوەش گرنگی بە بڵاوبونەوەی فیکرەکان دەدات بەچاوپۆشین لەجۆری ئەو سیستەمەی کەدەسەڵاتەکانی لەسەر بونیادنراوە، ئەودەسەڵاتانەکە پشت بەشەریعەت ببەستێت یان ئاینێکی ئاسمای بێت یان گواستنەوەی حوکمڕانی لەباوکەوە بۆکوڕ یاحوکمڕانی ستەمکاریا حوکمڕای گەل یاحوکمڕانی شۆڕشگێرانە، هۆکەش ئەوەیە کەتایبەتمەندیەکانی دەسەڵات جێگیرە وناگۆڕێت.
بەشی سێیەم لایەنی پراکتیکی باسی یەکەم:بواری تەکنیکی باسی دووەم:بواری پیشەی باسی سێیەم:کێشەی ناوەڕۆک لە ڕۆژنامەنوسیی کوردیدا باسی چوارەم:بواری دارایی باسی پێنجەم:بواری دابەشکردن
لەباسی سێیەمدا لاپەڕە150هاتووە کێشەی ناوەڕۆک لەڕۆژنامەنوسیی کوردیدا توێژەر لەبواری کێشەی ناوەڕۆکدا سەرنجی خستۆتە سەرئەوناوەڕۆکەی کە پەیوەندی بە واقیعی سیاسی وداواکاری وئامانجەکانی میللەت وڕادەی ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسیی کوردیەوە هەیە لەدامەزراندنی کۆمەڵگای مەدەنی وبڵاوکردنەوەی دیموکراسی زیاترلە گرنگیدان بەناوەڕۆکی هەواڵ.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved